VOA Kurdish (@VoaKurdish) header
VOA Kurdish (@VoaKurdish) profile picture

دەنگی ئەمەریکا سەرچاوەی هەواڵی ڕاست و دروستە./ [email protected] https://xitter.gq/t.co/P23l8Sywo3 | https://xitter.gq/t.co/QExD6sASvn | https://xitter.gq/t.co/tAIdbSIFuo |

Washington, DC
Joined July 2009
Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)Photo by VOA Kurdish (@VoaKurdish)
شایانی باسە ڕۆمینا ڕەحیمی کە جمکە خوشکی تەرانەیە لەسەر هەمان کەیس بە زیندانی درێژخایەن سزادراوە. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8229200.h…
60
بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بە ڕۆیتەرزی وتووە کە ڕۆژی شەممە زیاتر لە 1,000 کۆچبەر لە زیاتر لە دوانزە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە کەناراوەکانی کریت ڕزگار کراون و بە کۆی گشتییش نزیکەی 700 کەس گەیشتوونەتە کەناراوەکانی یۆنان. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8229187.h…
2
189
ئاژانسەکە نووسیویەتی: "دادگای پێداچوونەوە سزای لەسێدارەدانی پشتڕاست کردووەتەوە کە درابوو بەسەر سێ ئەنجامدەری هێرش بۆ سەر کڵێسایەک لە شارۆچکەی حەمود لە ئەلکەرک." ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لەم مانگەدا دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەم سێ پیاوە دەرکردبوو. درێژە: bit.ly/3XeM3ob
131
کۆبوونەوەی ئەم دوو بەرپرسە لە کاتێکدایە کە واشنتن فشار دەخاتە سەر بەغدا بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران جگە لە دوو دەروازە. درێژە: bit.ly/4AjRvF8
154
هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل گوتی: "ئەم تیرۆریستانە، بە پێشێلکردنی ئاگربەست، هێرشی تیرۆریستییان دژی هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیلی و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل (IDF) ئەنجام داوە و بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی حەماس کاریان کردووە." درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8229132.h…
2
409
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی، دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت و ڕێگا بە جادی ئایزینکۆت بدات ببێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ. dengiamerika.com/a/8228980.h…
1
8
353
ئەمڕۆ شەممە دراوی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و دە دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 3 ملیۆن تمەنی ئێرانی، ئەم دابەزینە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان و توندتربوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا و فراوانتر بوونی ئابڵوقە ئابوورییەکان بەسەر ئێراندایە. dengiamerika.com/a/8228961.h…
3
255
dengiamerika.com/a/8228926.h… تونچەر بەکرهان لە کۆنگرەی پارتەکەیدا کە ڕۆژی شەممە لە قەرس بەڕێوەچوو، وتی: کورد بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی ناوچەکەی بنیات ناوە.
3
190
دوای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، هەردوولا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان کردەوە کە '' بە یەک هەڵوێست بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدا دەکەن.'' dengiamerika.com/a/8228898.h…
5
274
سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ، دەڵێت خۆی بڕیار دەدات کەی ئەو ململانێیەی کە ئێستا لە نۆیەمین مانگیدایە لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت. هاوکات گومانی خۆی دەربڕی لەوەی تاران بە مەرجەکانی ئەمەریکا ڕێککەوتن بکات. dengiamerika.com/a/8228699.h…
1
6
530
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند دوژمنایەتی کەسی لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم کۆتاییهێنان بە جەنگ، هاوکات داوای لە مۆسکۆ کرد فشارە سەربازییەکانی لە سەرانسەری ئەوروپا کەمبکاتەوە dengiamerika.com/a/8228707.h…
4
373
بۆچی وتەبێژی سەربازی بڕیارەکانی زەیدی لە بارەی هەرێمی کوردستانەوە خوێندنەوە؟
4
432
بەشێک لە چاودێران جەخت دەکەنەوە کە هێشتا دەرفەت لەبەردەم کورددا ماوە تا بتوانێت کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکات. فەریقی یەکەم جەبار یاوەر، شارەزای کاروباری سەربازی، دەڵێت: "دەبێت لایەنە سیاسییەکان واز لە سیاسەتی چەوتی پێشتریان بهێنن."
1
12
982
سەرۆک ترامپ دەڵێت، "ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر سەرتاسەری عێراقدا، ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا." درێژە: bit.ly/4AaAEnX
4
390
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە، 26ـی یازدەی 2026، جەختی کردەوە لەوەی حکومەتەکەی ناردنی سوپای عێراق بۆ سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228267.h…
252
جەژنی سوپاسگوزاری پشوویەکی فەرمیی فیدراڵییە کە هەموو ساڵێک لە چوارەم پێنجشەممەی مانگی یازدە بەڕێوە دەچێت. ئەم ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە، 26ـی یازدەی 2026. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228254.h…
213
بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر بڕیارەکانی بەغدا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان
3
310
ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، دەوڵەت باخچەلی، کۆبوونەوە. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228243.h…
173
لە کاردانەوەی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، توێژە جیاوازەکانی دانیشتووانی هەولێر خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
1
10
454