لە ڕاستیدا ئەمە سیاسەتی ئەم ئێدارەی ئەمریکایە؛ ڕێبەرێکی گەنج و بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەی ناوەندی و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. لە چاوی ترەمپدا، زەیدی هەر جەولانییەکی ترە!
بە دووری نابینم، دوای نەمانی کۆماری ئیسلامیش، هەر کەسێکی لەم جۆرە بهێننە سەر کار لە ئێران.
8
343
دۆخی ئێستەی کوردستان نموونەیێکی کلاسیکی سیناریۆی Boiling frogە. هەموو وڵاتانی ناوچە و نێودەوڵەتیش ڕۆڵیان هەیە تێدا.
زنجیرە شکستەکانی کورد لە کەرکوکەوە دەستی پێ کرد، لەوێوە بەرەو عەفرین چوو و لە کۆتاییدا گەیشتە شێخ مەقسوود و قامشلۆ و حەسەکە، ئێستاش دیسان باشوور.
ئەگەر کورد لە هەر یەک لەم شەڕانەدا بەرخۆدانێکی ڕاستەقینەی کردبا و دوای چەند ڕۆژ تەسلیم نەبووایە، ڕەنگە دۆخەکە نەئەگەیشتە ئەمەی ئێستا!
8
154
زنجیرە شکستەکانی کورد لە کەرکوکەوە دەستی پێ کرد، لەوێوە بەرەو عەفرین چوو و لە کۆتاییدا گەیشتە شێخ مەقسوود و قامشلۆ و حەسەکە، ئێستاش دیسان باشوور.
ئەگەر کورد لە هەر یەک لەم شەڕانەدا بەرخۆدانێکی ڕاستەقینەی کردبا و دوای چەند ڕۆژ تەسلیم نەبووایە، ڕەنگە دۆخەکە نەئەگەیشتە ئەمەی ئێستا!
سەرنجی ئەو ئەکانتانە بدەن کە بە کوردی پشتگیری زەیدی و عێراق ئەکەن؛ سەدا نەوەد و نۆ ئیسلامین!
ئەمانە هەوڵ ئەدەن بە شێوازی خومەینی، کە شای ئێرانی لەسەر مەوجی ناڕەزایەتیی ئابووری ڕووخاند، حکوومەتی هەرێم بڕووخێنن و حکوومەتێکی ئیسلامی لە کوردستان دابمەزرێنن.
بەرپرسانی هەرێم بە هەڵە وایان ئەزانی کە ئەگەر کوردانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکور چەک دابنێن و ئینتێگرە بن، ئەو وڵاتانە ئیتر کێشەیان نامێنێت و وەک دەسەڵاتێکی کوردی قەبووڵیان ئەکەن!
هیوادارم بەم ڕووداوانە تێگەیشتبن کە داگیرکەران تا دوا کورد لەناو نەبەن و ئاسیمیلە نەکەن، ناوەستن.
ببورە، بەڵام ئەمە ئەندامی حیزبەکەی ئێوە نییە؟
توندوتیژی دژی ژنان تەنیا دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکوو برینێکی قووڵی سیاسی و مێژوویی و هێمای ستەمێکی چەند قات بەرانبەر بە نیوەی کۆمەڵگەیە.
ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ٢٥ی نۆڤامبر و قوربانییانی توندوتیژی دەکەینەوە کە بەداخەوە لە کوردستاندا بینەری هەڵکشانی ئامارەکانی ژنکوژی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانین. ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە و پێمان دەڵێت کە هێشتا عەقڵییەتی پیاوسالاری و نەبوونی سزای یاسایی شیاو، ڕێگری لە پاراستنی شکۆ و ژیانی ژنان دەکەن.
نابێت لەبیرمان بچێت کە ئەو ژنانەی ئەمڕۆ لەژێر ناوی «شەرەف و نامووس»دا دەکرێنە قوربانی، هەمان ئەو ژنانەن کە لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان و بەتایبەت لە شۆڕشی «ژینا»دا، هێزێکی سیاسیی کاریگەر و پێشەنگی گۆڕانکاری و ڕزگاریی نیشتمانی بوون. بۆیە پاراستنی گیان و کەرامەتی ژنان وەک پاراستنی مافی نیوەی کۆمەڵ ، ئەرکی ئەخلاقی و سیاسیی هەمووانە.
٢٥ی نۆڤامبر و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دەبێت ببێتە وێستگەیەک بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە پاساوێک بۆ تاوانەکانی ژنکوژی لەژێر ناوی شەرەف و هەوڵدان بۆ بەشداریی کارای ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان.
بنبڕکردنی توندوتیژی، مەرجی سەرەکیی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆیە.
پیاوی کورد بە درێژایی مێژوو نەیتوانیوە بستێ خاک ڕزگار بکات و هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، بۆیە ڕەنگە تەنیا شێوەیێک کە بتوانێ دەسەڵات و هێزی خۆی پیشان بدا و بڵێ منیش هەم، کۆنترۆڵکردنی ژنانی کۆمەڵگەی خۆیەتی.
بەراستی جێگەی شەرمەزاریە!
ڕەنگە بڵێن وا نییە، بەڵام ئەم دۆخەی باشووریش هەر یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی سیاسەتی برایەتی و پڕۆژەی ئینتگراسیۆن (کە هەرێم خۆیشی پشتگیری ئەکات)
گرنگ نییە چەن قسەی جووان و باسی بەیەکەوە ژیان و برایەتی بکەی، دوژمن ئەو قسانە وەکوو پاشەکشە سەیر لێ ئەکات و سەد هەنگاو زیاتر دێتە پێش.
دۆخی باشوور زۆر مەترسیدارە. ئەگەر دۆخەکە بکێشێتە شەڕێکی زەمینی، باوەڕم ناکەم هیچ شانسێکیان هەبێت!
هێزی پێشمەرگە، هەم لە ڕووی سەربازی، بە تایبەت شەڕی نامتقارن، و هەم لە ڕووی مۆڕاڵەوە، تەنانەت لە هێزەکانی ڕۆژئاواش لاوازترە و توانای بەرگریان لە نواچەیێکی ئاوا تەخت زۆر سنووردارە.
لەم قۆناغەدا، سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەوڵەتە ناوەندیەکانەوە بپارێزێت.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا، ئەوەی ئەمریکا بۆ کوردی ئەوێت، تەنها لە چوارچێوەی مافی کولتووریدایەو بەس.
5
14
719
ئەم ڤێرژێنە کۆنەم زیاتر بە دڵ بوو، لانیکەم سەرگەرمی ئەکردیت، بێ ئەوەی هەوڵ بدا باسی قسەی زل و فەلسەفی بکات:)
ئاخر فیلمی «ئۆدیسەی» نۆڵانم بینی. نە لە ڕووی سینەماییەوە، نە چیرۆک و نە ناوەڕۆک، نەیتوانی سەرنجی من بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. ناوەڕۆکی فیلمەکە بە بۆچوونی من هیچ قووڵ نەبوو؛ زیاتر وەک درووشم وابوو، بەڵام نۆڵان هەوڵی دابوو ئەم لاوازییە بە دیالۆگی فەلسەفی و بێمانا دابپۆشێ.
6
199
ئاخر فیلمی «ئۆدیسەی» نۆڵانم بینی. نە لە ڕووی سینەماییەوە، نە چیرۆک و نە ناوەڕۆک، نەیتوانی سەرنجی من بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. ناوەڕۆکی فیلمەکە بە بۆچوونی من هیچ قووڵ نەبوو؛ زیاتر وەک درووشم وابوو، بەڵام نۆڵان هەوڵی دابوو ئەم لاوازییە بە دیالۆگی فەلسەفی و بێمانا دابپۆشێ.
من جارێکی تریش وتم ئەوی لە باشوور هەیە، جۆرێکە لە سیستەمی پاشایەتی؛ ئەم جۆرە پروپاگەندەش زیاتر لاساییکردنەوەی شێوازی بنەماڵە سەڵتەنەتییەکانی ئەوروپایە.
هەڵبەت، ئەمە وەک ڕەخنە ناڵێم، ڕەنگە لەم قۆناغەدا ئەو سیستەمە بۆ باشوور گونجاوتر بێت، بەڵام هەتاهەتایەش ناتووانێ بەرداوام بێ.
3
12
827
چەپی ئێرانی!
لە ڕاستیدا ئێرانییەکان هیچ کێشەیەکی بنەڕەتییان لەگەڵ ڕەگەزپەرستیدا نییە. چەپەکانیشیان تەنیا بۆ ئەوەی هەستی سپی بوون پێیان دەست بدا، باس لە فەلەستین و کێشەی نژادی ئەمریکا ئەکەن؛ ئەگینا لە ڕووی ڕەگەزپەرستییەوە هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئێرانییەکی نێو کوچە و شەقام نییە.
You’re unable to view this post because this account owner limits who can view their posts. Learn more
2
19
500
هەر بە ڕاس هەموو کات باسی ئەوە ئەکرێ کە ئێرانییەکان گاڵتە بە نەتەوەکانی تر ئەکەن، بەڵام خەڵکی سەقز سەد هێندەی ئەوەیان بەرانبەر بە خەڵکی تیلەکۆ کردووە، لە ئاستێکدا ناوێرن بە زاراوەی خۆیان قسە بکەن.
نازانم ئەوە هەر تایبەتە بە سەقزە یان هەیە لە ناوچەکانی تری کوردستانیش.
Replying to @ShadiAhmadian91
ئەول سبح هەل ئەسم بەمە ئێنێرژی ئەگرم،ئەملانوو ئەولانە ئەولای تیلەکۆ.
جا شتێک،خەلکی سەقز هەمیشە بە مەسخەرەوە باسی تیلەکۆیان ئەکرد،ناوچەگەرایی و ئەمانە.وە من هەمیشە ئەمدی ژنانی تیلەکۆ چەندە ئازاتر و رەها ترو پر رەنگ و زەرق و بەرقترن.کە جەماعەتی شارنشینی پیاوسالار،بەدلیان نەبوو،بۆیە
بە گشتی، ئامار و بەڵگە هێنانەوە بۆ ئێرانییەکان کارێکی بێسوودە، بەو هۆیەی ئەوان لە منداڵییەوە بەو بیرۆکەیە گەورە ئەبن کە ئەوان لە ئێران لە سەر هەموو نەتەوەکانەوەن و باقی نەتەوەکان هەموو گوندنشین و دواكەوتوو و خێڵ و عەشیرەتن. بۆیە قەت ئەوە قەبووڵ ناکەن کە ئەو بابەتانە لە ناو
1
14
363














