لەوانەیە هەرگیز چیرۆکی تەواوی ئەوبەسەرهاتە بۆ کەسێک نەگێڕمەوە، بەڵام هەر کەسێک پێش ئەو ڕووداوە و دوای ئەوە منی ناسیبێت، دەزانێێ کە من چیتر هەرگیز نەبوومەوە ئەو کەسەی پێشوو....
4
84
ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات
خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت
بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە
لە لاولاوی تێئاڵاوی
سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم و
لە وردە تەندوورەی ئاوی
بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!
•شێرکۆ بێکەس
1
7
195
دەڵێن دڵ ئاوینە دڵە بروا ناکەم کە وایە
گەر دڵ ئاوینەی دڵ با دەبوو یار لێرە بایە
دەستم خستبا ناو دەستی لە ئامێزم گرتبایە
6
206
بەردەوامبوونی خەم، مرۆڤ دەخاتە ناو لەجەن. خەم بۆ یەک پێوە دانە ،با بێت، گازت لێ بگرێ و بۆ ساتێک دڵتەنگت بکا، پاشان بهێڵێت بگەڕێیتەوە ناو ڕەوتی ژیان. نەک ئەوەی بە تەواوی قوتت بدات و ناچارت بکا ڕۆژان و هەفتان لە تاریکیی ناو زگیدا تەمەنت بەفیڕۆ بدەی....
5
206
ئەو ڕۆژەی بە حەساسیەتەوە نیشانەکانی ڕستەبەندیت بە پێنووسی سوور دادەنا. هەرگیز پێت وابوو ڕۆژێک بەم شێوەیە لە دەریای بێتامی و بێذوقی نوقم دەبیت؟
5
123
پەناگەی فرمێسکەکانی، چایخانەیەک بوو و لەگەڵ مژێ لە سیگارەکەی سنگی خۆی لە یادەوەریی ئەو پڕ دەکرد
دووکەڵ نەبوو
بەڵکوو کۆمەڵێک دڵتەنگی بوو هەڵیدەکێشا
کێ دەیزانی لە پشت ئەو دووکەڵە سەرگەردانانە و ئەو بێدەنگییە قورسەدڵێک هەیە کە لەگەڵ هەر هەناسەیەک
هێشتا ئارەزووی باوەشی ئەو دەکات...
3
110
هەر کەسێک بە پێی توانای خۆی
لە ناوەوە دەڕووخێت.
یەکێک لە ژێر باری قەرز و قسط،
یەکێک لە ژێر باری تەنیایی،
یەکێک لە ژێر باری بەرپرسیارێتی،
یەکێکیش لە ژێر باری ئەو شتانەی
کە هیچ کەسێک لێی ئاگادار نییە.
6
176


