ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1) header
ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1) profile picture

I am an Independentist, and I strive for #Kurdistan's Sovereignty and Independence.

Norway
Joined February 2012
Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)
📌سەرنج ژیریی سیاسی ئەوەیە کە بتوانێت لە داڕشتنی پلانی سیاسیدا جیاکاری بکات لەنێوان ئەوەی کورد لە هەرێمی کوردستانی دەوێت و ئەوەی کە ئێران و تورکیا لە مانەوەی هەرێمی کوردستانیان دەوێت. هەرێمی کوردستان دەبێ ئەم دەرفەتە بۆ گۆڕینی ماهیەتی خۆی بەکار بهێنێت لە هەرێمێکی چەسپاوی عێراقییەوە بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ. بەرگریی ئێرانی و تورکی لە مانەوەی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر بەغدادا، هەوڵە بۆ چەق پێبەستنی هەویەتی پرسی سیاسی لە کوردستان لە پێناو نەگۆڕینی ئەو ماهیەتە. بەو مانایە کە ئێران و تورکیا دەیانهەوێ هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە دەوڵەتی عیراق بهێڵنەوە لەپێناو لاواز کردنی عیراق و هێشتنەوەی هەرێمی کوردستان وەک حەوزەی نفووزی هێژمۆنیی خۆیان و ڕێگرتن لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی. ناسینی پرۆژە هەرێمییەکانی ئێران و تورکیا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بزانرێت بۆچی هیچکام لەو دوو وڵاتە خوازیاری هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نین، بە هەمان ئەو شێوەیەی کە هیچکامیان خوازیاری جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نین. ئەوەی ئەوان پێویستیانە، عیراقێکە کە توانایی کۆنترۆڵی کامڵی سنوورەکانی، بەتایبەتی سنوورە هاوبەشەکانیانی نەبێت. ئامانجی تورکیا دەستڕاگەیشتنی ئاسانیەتی بە جوگرافیای "میساقی میللی" و ئامامجی ئێران بەکارهێنانی هەرێمی کوردستانە وەک قووڵایی ستراتیژیک، لە چوارچێوەی ستراتیکیی "ئێرانی فەرهەنگی"دا بۆ دەستڕاگەیشتنی ئاسان بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و زیندوو هێشتنەوەی ئایدیای هیلالی شیعی. دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان پووچەڵکەرروەی هەموو ئەو پرۆژانەیە.
1
7
267
ململانەی بەغدا-هەولێر، لە سێ بازنەی تێکهەڵکێشدا
1
127
ئەوانەی لە مێژووی سینگاپوور، ئاگادار بن، دەزانن سینگاپوور بەرهەمی بڕیارێکی لەم چەشنە بوو. بەڵام، تەنیا کەسێکی وەک (لی کوان یوو) توانی وڵاتی، مافیا و قاچاخچی و نەخۆشی و هەژاری و تاوان لە خۆی ڕزگار بکات و بیکات بە سینگاپوورێک کە ئەمڕۆ جیهان ئیرەیی پێ دەبات.
3
12
278
یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی کورد سەبارەت بە ئەوەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا ڕوو دەدات ئەوەیە کە کورد خۆی شایستەیی سزادانی خائین، گەندەڵکار و قاچاخچییەکانی سامانە گشتییەکانی خۆی نییە.
12
361
هەقیقەتێک یەکلا بۆتەوە: کورد، لەپێناو خۆیدا شەڕ ناکات. هەڕەشەکانی ئەمڕۆی سەر کوردستان بەهۆی پەرەگرتنی چەپ و ڕاست، یان ئیسلامیزم و سۆسیالیزم و شتی لەو جۆرە نییە. بەڵکوو بەهۆی دەرفەتێکەوەیە کە لەهەناوی قۆناغی تێپەڕین لە نەزمی کۆن بەرەو نەزمی نوێدایە و دەشێ هەندێک گۆڕانکاریی جیۆپۆلیتیک بخاتەوە کە لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانە دۆخی کوردستان، بەپێچەوانەی بەرژەوەندیی داگیرکەرەکانی بگۆڕێت. نەریتی بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستان سەلماندوویەتی کە لەپێناو قۆستنەوەی دەرفەت لەپێناو خۆیدا شەڕ ناکات بەڵکوو تەنیا دەتوانێ لەناو دەرفەتەکانی ئەوانی تردا بۆ هێشتنەوەی خۆی، بەڵام لەژێر ئیرادەی داگیرکەرەکانیدا شڕ بکات، خوێن بدات و بە دەیان ساڵ کاولکاری و برسیتیی و داڕمانی کۆمەڵایەتیش قبووڵ بکات. هەر بۆیە سەردەمی زێڕینی (بەهێزترین هەرێمی فیدراڵی جیهان) کۆتایی هاتووە، بەبێ ئەوەی لە جەنگێکدا شکستی هێنابێت، بەڵکوو تەنیا لەبەر ئەوەی لەو سەردەمە زێڕینە تێنەگەیشت و نەیدەزانی بۆچی وایە. ئێستاش دەبێ هەموو ئەو تایبەتمەندییە زیادانە لە هەرێمی کوردستان بستێندرێتەوە کە لە هەرێمێکی ئاسایی ناو دەوڵەتێکی فیدراڵ بەهێزتری دەکردن. ئەوەیکە ڕوونە کورد یەک چرکە بۆ هێشتنەوەی ئەو تایبەتمەندییانە، شەڕ ناکات، لەبەر ئەوەی لە نرخەکەیان تێنەگەیشتووە و تێناگات.
11
387
زۆربەی ئەوانەی بە دیپلۆماسیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ تایلاند پێدەکەنن، نازانن کە بۆچی بە دیپلۆماسی لەگەڵ سویس و نەرویج و سوید پێناکەنن.
11
304
دەستووری کۆماری کوردستان☀️
4
143
لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو ئەو سیناریۆیە کە لە جورفولسەخر ڕووماڵی بەردەوام و چرکەبەچرکە کرا، لە هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە پرۆژەی کۆتاییهێنان بە سەرچاوە ئەمنی، سەربازی و داراییەکانی ئێران دووبارە دەبێتەوە.
13
318
بریتانیا و بەگشتی ئەورووپا (دابەشکەرانی سەرەکیی کوردستان و داڕێژەرانی نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای جەنگی یەکەمی جیهانی) فڕێ دراونەتە دەرەوەی بازنەی بڕیاری جیهانی. بنەمای ئەم قۆناغەی داڕشتنەوەی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟
2
15
534
وەبیرهێنانەوە...
ئەو پێشمەرگانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ و پێشتری دەوڵەتی ئێرانی دا بۆ سەر کەمپەکانی حیزبەکان گیانیان بەخت بووە و بریندار بوون، قوربانین. قوربانیی پرۆژەگەلێکی نادیار، لێڵ و مەترسیدار. پێشمەرگە دەبێ ئەوە بزانێت کە "بڕیارە" هێزێک بەناوی پێشمەرگە نەمێنێت بەر لەوەی بچنەوە ئێران.
3
207
دیموکراسی خۆی چاکە نییە، لەبەر ئەوەی دیمۆس خۆی بە پێوەری چاکە و خراپە ناپێورێت. دیموکراسی دەفری دەرفەتی یەکسانە بۆ خۆ دەرخستنی چاکی و خراپییەکان بۆ ئەوەی بە ئامرازی سیاسەت (نەک زەبر) ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. چاکی و خراپی، بەر لە جێگر کردنی دیموکراسی، بە دەستوور جێگیر دەکرێن.
4
293
📌پرسیار: ئایا نەتەوەیەک کە چیتر نیگەران نییە، هێشتا دەتوانێت نەتەوەیەکی سیاسیی چالاک بێت؟
9
282
سروودی کوردستان هۆنراوە: ئەنوەر عەباسی (هەرەس) مووزیک و دەنگ: ژیریی دەستکرد بەرهەمی: Kurdish Ai Song
6
44
813
🎯 تەڤگەری ئاپۆیی و ستراتیژیی نفووز Strategy og inflitration and infuence لە زانستی سیاسیدا بە شێوازێکی کاری سیاسی دەوترێت کە تێیدا لایەنێکی سیاسی، لە ڕێگەی چوونە ناو بازنەی کاریگەریی لایەن یان لایەنگەلێکی دیکە و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەدەبیات و داخوازییەکانی و بەدەستهێنانی متمانەی کۆمەڵگەی ئامانج، هەوڵ دەدات پێگەی خۆی فراوان بکات و بەبێ ئاشکراکردنی هەموو ئامانجە ستراتیژییەکانی، کاریگەری لەسەر ئاراستەی بڕیار و هەڵوێستی سیاسیی ئەو کۆمەڵگەیە دابنێت. تەڤگەری ئاپۆیی، وەک پرۆژەیەکی بە ڕەچەڵەک تورکی بە جلی کوردییەوە بۆ بەئاکام گەیاندنی خەونی سەت ساڵەی (میساقی میللی)، بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەموو جوگرافیای مێژوویی میساقی میللی و جوگرافیای فراوانکراوی ئەمڕۆی ئەو پرۆژەیە بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێویستیی بە ستراتیژییەکی نفووز هەیە کە بەگوێرەی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مەیدانی سیاسیی بەشە جیاوازەکانی کوردستان خۆی ڕەنگ بکات، بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەکی بە دابڕان لە بنەمای سەرەکی (پەیماننامەی کەجەکە) هەبێت. وەک وەرزێڕێک کە لە شوێنێکی نەرمەڵان بە پێمەڕە و لە شوێنێکی بەردەڵان بە قوڵنگ زەوی هەڵدریت، بەڵام لە کۆتاییدا وەرزێڕە و ئامانجی تێرکردنی خۆیەتی. ستراتیژیی نفووز پێویستیی بە ناسیارییەکی ئەوتۆ لەو مەیدانە سیاسییە و لەو کۆمەڵگەیەدا هەیە کە تەڤگەری ئاپۆیی تەمایەتی خۆی تێبخزێنێت. ئەمەش نەک بە هەمان میکانیزمی ڕەسەنی خودی تەڤگەر، کە میکانیزمی ڕاهاتن و پێکهاتن لەگەڵ دەوڵەتەکانە، بەڵکوو بە میکانیزمی ڕەسەنی خودی کۆمەڵگەکە کە لەسەر بنەمای چەشنێک لە ڕەوایی کۆمەڵایەتی و جەماوەری دەبێ ئەو کارە بکات. لەبەر ئەوەی ڕەوایی حیزبی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەک لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتیی ویست و پرۆژەی سیاسیی حیزبەکان بەڵکوو پشت بە مێژووی سۆز و خوێن دەبەستێت، تەڤگەر هەوڵ دەدات هەم لەڕێگای نمایشی خوێن، سۆز بچنێتەوە و هەم لەسەر بنەمای خووگرتنی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەک بە ستراتیژیی پێناسەکراوی سیاسی-نەتەوەیی بەڵکوو بە سیاسەتی زارەکیی ڕۆژانە و دیپلۆماسیی مێدیایی، هەوڵ دەدات بە گونجاندنی سیاسەتی زارەکیی ڕۆژانەی خۆی لەگەڵ حیزبەکانی دیکە و قسە کردن بە زمانی نزیک لەوان، پێشان بدات کە پەیماننامەی کەجەکە، دەقە ئاییدیۆلۆژیکەکانی ئۆجالان، پرۆژەی ناوچەی بێتیرۆر و میساقی میللی، ئەگەرچی بنەمای وجوودیی پژاکن بەڵام، لەپێناو یەکڕیزی، لەگەڵ سەربەخۆیی، فیدراڵی، ئۆتۆنۆمی و ئێرانی دیموکراتیکیش هیچ کێشەی نییە. وەها لێدوانگەلێک، هاوکات لەگەڵ ئەوەی چەشنێک لە نیانی و کێشمانی بوون لە پژاک پێشانی خەڵک دەدات، تایبەتمەندییەکی بەهێزتر لە سۆنگەی پۆپۆلیستییەوە دەبەخشێت بە پژاک کە هیچکام لە حیزبەکانی دیکە نییانە لەبەر ئەوەی بەدرێژایی ساڵان و لە ئێستاشدا بەڕادەیەکی زۆر پێداگرن لەسەر بەرنامەگەلی پەسەندکراوی خۆیان و نەگونجان لەگەڵ بەرنامەی حیزبەکانی تەنیشتی خۆیان مەگەر بە مەرجی پێکهاتن لەسەر لانیکەمە هاوبەشەکان. ئەم هەوڵەی پژاک هاوکات لەوەی چەشنێک لە ئاڵەنگاری ڕووبەڕووی حیزبەکانی دیکە دەکاتەوە، لە ستراتیژیی نفووزی خۆیدا ئیمکانی ڕەخساندنی مەیدانێکی فراوانتریشی بۆ دەخوڵقێنێت. پژاک وەک بەشێک لە کەجەکە و تەڤگەری ئاپۆیی لەبنەڕەتەوە، هەم بەگوێرەی ئەزموونی مێژوویی و هەم پشت بە بنەمای ئایدیۆلۆژیکی خۆی ناچار بە هیچ بەڵێن و هاوکاری و هاوپەیمانییەک نابینێت و لە هەموو دەرفەتەکان تەنیا لەپیناو ئامانجی کەجەکە و تەڤگەر (میساقی میللی) کەڵک وەردەگرێت. بۆیە خوێندنەوەی ستراتیژیی نفووزی تەڤگەر لەڕێگەی پژاکەوە هەم پێویستیی بە وریاییەکی پشت ئەستوور بە تەڤگەرناسی هەیە و هەم پێویستی بە ڕێژەیەک لە ژیریی سیاسی هەیە کە نەک لە سۆنگەی سیاسەتی حیزبییەوە بەڵکوو لە سۆنگەی نەتەوە و زەروورەتی نەتەوەییەوە لە دۆخی ئەمڕۆ بەرەو داهاتووی کوردستان بڕوانێت. خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ستراتیژیی نفووز هەمیشە، لە هەموو کات و لە هەموو دۆخێکدا بە یەک شێوە کار ناکات، بەڵکوو دۆخی تایبەتی ئێستای کوردستان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە وەها لە پژاک دەخوازێ، بەم چەشنە یاری بکات.
1
9
214
ئێستا کە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە، ئۆجالان بە ڕاشکاوی دان بە هەڵە و ناپێویست بوونی پەکەکە لە هەموو سی ساڵی ڕابردوودا ناوە، ڕاگەیاندنی ناوی چەند کەس وەک شەهیدی ٢٠ ساڵ لەمەو بەر، چەند پرسیار هەڵدەگرێت: 1️⃣ مەگەر شەهید، کوژراوی ڕێگای هەق و ڕاستی نییە؟ (ئەگەر هەقە بۆ ئێستا دەڵێ هەڵە بوو!؟) 2️⃣ ئەگەر گەریلا "شەهید" بووە بۆ دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ، ئەی چۆناوچۆنە کە ئەوەی ئەمڕۆ تەنیا و تەنیا وەک ژیریی "ڕێبەرێتی" لێکدەدرێتەوە؟ 3️⃣ ئەگەر ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی گەریلا نییە، ئەی گەنجی کورد بۆ دەکران بە گەریلا؟ 4️⃣ ئەگەر ئامانج، ئینتەگراسیۆن (موتربەکردنی) کورد لە تورک و دەوڵەتی تورکیا بوو، کێ ئەو ئەرکەی بەسەر شانی گەنجی سنە و مهاباد و سەڵماس و کرماشان و ئیلامدا دا؟
1
7
38
768
پرسیار: دەشێ یەکێک لە بژاردەکانی یەکێتیی نیشتمانی، دابڕینی زۆنی سەوز لە هەرێمی کوردستان و لکاندنی بە دەوڵەتی ئێرانەوە بیت!؟
9
1
1
20
1,442
🎯 چەند پرسیارێک ڕوو لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جیا لە پژاک بەختەوەرانە بە بیانووی هەمبەر بوونەوەی پڕۆژەکەی ئیمرالی-چانکایا، لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرکامە و نە جۆرێک و لە ئاستێکدا ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە وڕێنەی "ئنتێگراسیۆنی دیموکراتیک" دەربڕی و بە گشتی دەتوانین بڵێین هیچ لایەنێک جگە لە پژاک بە چاوێکی ئەرێنی لێی ناتوانێت. ئینجا ئێستا کاتی ئەوەیە هەرکام لەو لایەنانە جگە لە پژاک وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە: 🔴 ئێوە بەبێ ئینتێگرە بوون لە دەوڵەتی داهاتووی ئێران دا (ئینتێگرە بوون لە نەزمی دەستووری و یاسایی، ئینتێگرە بوون لە نەزمی سیاسی، ئینتێگرەبوون لە نەزمی حقووقی، ئینتێگرەبوون لە نەزمی ئابووری، ئینتێگرە بوون لە نەزمی سوپا و ئینتێگرە بوون لە سەروەریی دەوڵەتی ئێرانیدا، چۆن دەتوانن: 1️⃣ ڕەوایی یاسایی بۆ بەدواداچوون بەدوای ئامانجە سیاسییەکانتان لەناو ئێراندا وەربگرن؟ 2️⃣ مافی دیاریکردنی چارەنووسی تاکی و کۆمەڵی چالاک بکەن؟ 3️⃣ حوکمڕانیی هەرێمی، چ لە چەشنی ئۆتۆنۆمی و چ لە چەشنی فیدراڵی دابین بکەن؟ 4️⃣ پرۆژەی دیموکراتیزاسیۆن ببەن بەڕێوە؟ 5️⃣ نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن لە تاران؟ 🔵 تێبینی: ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانەتان دایەوە، پشوویەکی قووڵ وەبەر خۆتان بێنن و نیو کاتژمێر دەرفەتی بیرکردنەوە بە خۆتان بدەن بۆ ئەوەی بزانن: 1️⃣ ململانێی ئێوە لەگەڵ پژاک ئەگەر گوتارییە، ئەو جیاوازییەکانی گوتارییانەتان کامانەن کە بۆتە هێڵی تۆخی جیاکەرەوەتان؟ ئینجا دەست بەو جیاوازییانەوە بگرن نەک هێڵەکانی هاوشێوەییتان. 2️⃣ ئەگەر ململانێکەتان ڕەسەنایەتیی ململانێی گوتاری وەخۆ ناگرێت، چما ململانێی دەسەڵات و پێگەی سیاسی بە ئامرازێک دەکەن کە لاوازترتان دەکات؟
1
15
433
📌 سەرنج! بڕیاری کردنەوەی پارلمانی هەرێمی کوردستان، دەتوانێ سبەی چوارشەمە ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ بکات بە ڕۆژێکی مێژوویی گرینگ و کاریگەر سەبارەت بە چارەنووسی سیاسیی باشووری کوردستان. 🔹️یان دەبێتە ڕۆژی پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکانگیر، پەڕگیر و بەهێز بۆ کۆی هەرێمی کوردستان 🔹️یان دەبێتە سەرەتای تەنگژەیەکی سیاسیی گەورە بۆ بە یەکجاری لەبەر یەک هەڵپچڕانی هەرێمی کوردستان و یەکلا بوونەوەی دوو حکوومەتی دژبەر بۆ دوو "هەرێمی کوردی" لە باشووری کوردستان. ئەوەیکە دەبێ سەرنجی بخرێتە سەر، ئەم خاڵانەن: 1️⃣ ڕیسکی بڕیاری کردنەوەی پارلمان بەم شێوەیە 2️⃣ هاندەرەکانی ئەو ڕیسکە 3️⃣ ئامادەکارییە چاوەڕوانکراوەکان بۆ لێکەوتە ئەگەرییەکان
2
13
789
# 🎯 Why Must Öcalan Be Defeated?! **1️⃣** Defeating Öcalan means tearing down one of the strongest defensive walls protecting the occupying Turkish state. **2️⃣** Defeating Öcalan means reactivating Turkey’s Sèvres Syndrome, this time without an effective vaccine. **3️⃣** Defeating Öcalan means reinvigorating Kurdish nationalism throughout Kurdistan. **4️⃣** Defeating Öcalan means preventing Turkey and Iran from establishing hegemony over the Middle East. **6️⃣** Defeating Öcalan means transforming Kurdish forces from soldiers fighting for the liberation of Jerusalem into Peshmerga fighting for the liberation of Kurdistan. **7️⃣** Defeating Öcalan means transforming the concept of a New Middle East from a mere change of appearance into a more favorable geopolitical redrawing of the region. **8️⃣** Defeating Öcalan means restoring political authenticity to Kurdistan’s national cause. **9️⃣** Defeating Öcalan means dismantling a project that has been guarded for thirty years by 700 commandos, satellite surveillance systems, billions of dollars, and the full weight of Turkey’s land and naval forces. This enormous apparatus has been maintained so that, at this very moment, it can thwart any Kurdish attempt to seize emerging geopolitical opportunities in pursuit of Kurdistan’s national interests. **🔟** Defeating Öcalan means bringing an end to the political culture of leaderlessness in Kurdistan. **The struggle to defeat Öcalan is a struggle to reclaim our humanity and rediscover the path to the liberation of Kurdistan: its land, its nation, its present, and its future.**
🎯بۆچی دەبێ ئۆجالان تێک بشکێندرێت!؟ 1️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای تێکشکاندنی دیواری بەهێزی پارێزەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە. 2️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای چالاک کردنەوەی سیڤەر سیندرۆمی تورکییە، بەبێ ڤاکسینێکی کاریگەر 3️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای هێزمەندکردنەوەی ناسیۆنالیزمە لە کوردستان 4️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕێگە لە زاڵبوونی هێژمۆنیکی تورکیا و ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت. 6️⃣تێکشکاندنی ئۆجالان، ماهیەتی هێزی کورد لە سەربازی ڕزگارکردنی قودسەوە دەگۆڕێت بۆ پێشمەرگەی ڕزگارکەری کوردستان 7️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ماهیەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، لە ڕوخسارێکی نوێوە بۆ نەخشەیەکی نوێ لەبارتر دەکات. 8️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕەسەنایەتیی سیاسی بۆ پرسی نەتەوەیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە. 9️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان، بەمانای تێکشکاندنی پرۆژەیەکە کە سی ساڵە بە حەوتسەت کۆماندۆ و ئامرازی پاراستنی سەتەلایتی و ملیاران دۆلار پارە و بەهێزی دەریایی و وشکانی تورکیا پارێزراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانێت هەر هەوڵێکی کوردستانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ژیۆپۆلیتیک بپووکێنێتەوە. 1️⃣0️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان کۆتایی هێنان بە ئەخلاقی بێسەر بوونە لە کوردستان. هەوڵ دان بۆ تێکشکاندنی ئۆجالان، هەوڵ دانە بۆ بە مرۆڤ بوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاریی خاک، نەتەوە و ئێستا و داهاتووی کوردستان.
3
197
🎯بۆچی دەبێ ئۆجالان تێک بشکێندرێت!؟ 1️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای تێکشکاندنی دیواری بەهێزی پارێزەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە. 2️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای چالاک کردنەوەی سیڤەر سیندرۆمی تورکییە، بەبێ ڤاکسینێکی کاریگەر 3️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای هێزمەندکردنەوەی ناسیۆنالیزمە لە کوردستان 4️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕێگە لە زاڵبوونی هێژمۆنیکی تورکیا و ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت. 6️⃣تێکشکاندنی ئۆجالان، ماهیەتی هێزی کورد لە سەربازی ڕزگارکردنی قودسەوە دەگۆڕێت بۆ پێشمەرگەی ڕزگارکەری کوردستان 7️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ماهیەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، لە ڕوخسارێکی نوێوە بۆ نەخشەیەکی نوێ لەبارتر دەکات. 8️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕەسەنایەتیی سیاسی بۆ پرسی نەتەوەیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە. 9️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان، بەمانای تێکشکاندنی پرۆژەیەکە کە سی ساڵە بە حەوتسەت کۆماندۆ و ئامرازی پاراستنی سەتەلایتی و ملیاران دۆلار پارە و بەهێزی دەریایی و وشکانی تورکیا پارێزراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانێت هەر هەوڵێکی کوردستانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ژیۆپۆلیتیک بپووکێنێتەوە. 1️⃣0️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان کۆتایی هێنان بە ئەخلاقی بێسەر بوونە لە کوردستان. هەوڵ دان بۆ تێکشکاندنی ئۆجالان، هەوڵ دانە بۆ بە مرۆڤ بوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاریی خاک، نەتەوە و ئێستا و داهاتووی کوردستان.
4
12
2
49
822