زستان ئەڵێن دەست بەکارەباوە بگرن
هاوین ئەڵێن دەست بە ئاوەوە
ئەم بەهارەش هەڵبژادنە و ئەبێ
دەست بە گونیانەوە بگرین.
2
46
1,371
سیاسەتی ئەم دەسەڵاتە زۆر عەکسە،تەیریش وایە
سەیارەکەت ڕەشبێ ڕیقنەی سپی پیا ئەکات، سپی بێ ڕیقنەی ڕەش.
3
47
2,064
مامۆستا جه‌لال حه‌سه‌ن ـی فیزیا "جه‌لال نیوتن" دایم که شتێکم بیره‌چۆوه ئه‌یوت:
"کوڕی خۆم،له بیرچونه‌وه نیعمه‌ته ئه‌گینا ئینسان به‌رگه‌ی هیچی نه‌ئه‌گرت"
به ڕه‌ئی من،ئه‌و قسه‌یه زۆر جوانه بۆ کاتێک که شته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی قودره‌تی ئینسانا بن، ئه‌گینا له‌به‌ر ئه‌و دێڕه‌یه که ئینسان ،حه‌یوانێکی لووت به‌رزی لێ ده‌رچووه، ئینسان له ژیان زۆر بێ منه‌ته،زۆر خۆی به به‌قوه‌ت ئه‌زانێ، قه‌دری ئه‌و شتانه نازانێ که هه‌یه‌تی و،هه‌ر خه‌ریکی بۆڵه بۆڵه..
ئینسانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان،هه‌موو به جارێ ئه‌مانه‌وێ دڵمان ڕاگیرێ و دڵی که‌سیش ڕانه‌گرین..
ئیتر له که‌سه نزیکه‌کانمان ئه‌تۆرێین ئه‌ڕه‌نجێین،ئه‌و هه‌سته‌شمان هه‌یه که ئه‌کرێ نه‌ڕه‌نجێین،که‌چی به ته‌نازولی ئه‌زانیین ئه‌گه‌ر دڵمان یه‌شا،عاجز نه‌بیین.. یان لامان ئاسانتره ئاسمان بکه‌وێته خواره‌وه،نه‌ک ئێمه ئه‌وان ئاشت که‌ینه‌وه..
حه‌یف،گارده‌ر ووته‌نی ”که‌س مانای ماڵاواییکردنی هه‌تا هه‌تایی نازانێ".. ئه‌گیینا قه‌ت وا نه‌ئه‌بوین..
ئه‌زانی.،هه‌موومان مردنێ قه‌رزارین؟،ئه‌زانی هه‌ر یه‌ک له ئێمه چه‌ن که‌سانێکی گرنگ له ژیانمانایه، ئه‌زانی،به‌قه‌ی ژماره‌ی که‌سه نزیکه‌کانمان جار،نزیکین له مردنه‌وه؟
ئه‌م ژیانه‌ی هه‌یه،ئه‌خییره‌که‌ی دیاره،ئه‌بێ بمرین، ڕۆژی مردنمان ئه‌ها ئا ئه‌وه‌تا.. ئیتر تا ئه‌و ڕۆژه هه‌ر یه‌کتری بڕه‌نجێنین؟، بییر له قوه‌تی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌و بڵێن گوایه ”من پێویستم به‌که‌س نیه” ؟
نا،هییچ عه‌یبه‌ی تیا نیه، من که‌سانی وا له ژیانمان،نه‌ک هه‌ر پێویستم پێیانه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له ژیانما نه‌بن هه‌موو که‌ونم له‌به‌رچاو ئه‌که‌وێ.. توڕه‌شیان ئه‌که‌م و دڵیشیان خۆش ئه‌که‌م.. گوێش نایه‌مێ له‌سه‌ر شه‌خسیاتم ئه‌که‌وێ یان نا، چوونکه ئه‌زانم چۆنن..
بڕۆن،سبه‌ی ئێواره دوو سه‌عات له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان دانیشن،بزانن هییچ شتێ خوشک و براکانتان ئیزعاج ناکا،خوا نه‌خواسته نه‌وه‌ک موشکیله‌یه‌کیان هه‌بێ، کاکه ڕه‌فیقێکتان،که‌سێک که ئیهتیمامی پێ ئه‌یه‌ن.. ئه‌گه‌ر دڵیان ئێشاوه ئاشتیان که‌نه‌وه..
له‌سه‌ر ئیزنی شێرکۆ بێکه‌س پێتان ئه‌ڵێم:
خێراکه‌ن، مردن خه‌ریکه بگات..
2
48
2,394
هه‌موو شتێک، ناتوانرێ بووترێ،بۆیه خودا فرمێسکی پێیاوین..
تا له ژیانی یه‌کتریاین،قه‌دری یه‌کتری نازانیین، ئه‌مه به‌و مانایه نا که بێوه‌فا بین به‌رامبه‌ر یه‌ک، به‌ڵکو به بۆنه‌ی زۆر تێکه‌ڵیمان له‌گه‌ڵ یه‌کترا، جورئه‌تی بیرکردنه‌وه‌مان له له‌ده‌سیانی که‌سه نزیکه‌کانمان نیه..
زۆربه‌مان که‌سێکی نزیکمان هه‌یه،که ڕۆژێک له ڕۆژان، له بیرکردنه‌وه‌کانی به‌ر له نوستنمانا هاتووه به مێشکمانا، که خوانه‌خواسته شتێکیان لێ به‌سه‌ر یه‌ت، یه‌کسه‌ر بیرکردنه‌وه‌مان گۆڕیوه‌و خۆمان له‌و حه‌قیقه‌ته گێل کردووه..
جا ئه‌بێ له‌وه تێبگه‌ین، ئێمه گه‌وره‌بووین، چیتر کوڕه هه‌رزه‌که‌ی جاران نیین، که بێتاقه‌ت بووین، پیاسه‌یه‌کی سلێمانی بکه‌ین له‌م سه‌ر تا ئه‌وسه‌ری،یان به بیرکردنه‌وه له خۆکوشتن، مه‌شاکیله‌کانمان چاره‌سه‌رببێ..
ئێستا، ژیانی ئێمه مه‌سئولیه‌تێکی گه‌وره‌یه.. ئه‌بێ بیرمان بێ، ئێمه دنیا به‌جێ ئه‌هێڵیین، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی "لێره" ئه‌ڕۆین و ئه‌چینه لای ئه‌زیزانمان "له‌وێ" ئه‌وه "لێره" خۆشبه‌ختی چه‌ند که‌سانێک په‌یوه‌سته به وجودی ئێمه‌وه.. مه‌سه‌له‌ن: من نه‌بم، کێ به‌یانیان زوو،نان بۆ دایکم بهێنێ؟.. یان ئه‌گه‌ر من نه‌بم کێ،ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌می ساڵێکی تری خوێنن، بۆ خوشکه بچکۆلانه‌که‌م بکڕێ؟.. یان تۆ نه‌بییت، کێ شه‌ڕ به برا گه‌وره‌که‌ت بفرۆشێ و یه‌ک دنیان بۆڵه بۆڵی بکا به سه‌را؟.. ئه‌مه به‌و مه‌عنایه نا که که‌سی تر ئه‌م کاره‌ی پێ ناکرێ، به‌ڵام ئه‌و تامه‌ی ئێمه‌ی هه‌یه؟...
ئه‌گه‌ر من نه‌بم، کێ به‌نرخترین کتێبه‌کانی با به "ئه‌و"، "ئه‌و" نه‌بێ، کێ من بێتاقه‌ت کا؟.. کێ ڕۆژێکم کاول و،ڕۆژێکم بکا به به‌هه‌شت؟..
ئاخر هه‌رکه‌س بێ له بری "ئه‌و"، تامیی نیه..
حه‌یف ڕۆژگار و خه‌ڵکی خوێڕیی، شه‌ڕ ئه‌خاته به‌ینی من و "ئه‌و"ه‌وه.. ده‌نا من،زۆر له‌مێژه، خه‌مم هه‌ڵبژاردووه به‌وه‌وه، نه‌وه‌ک خۆشبه‌ختی بێ ئه‌و..
تا له ژیانان، قه‌دری ئازیزانتان بگرن..
ووشه‌گه‌لێک،له بری فرمێسک..





